پۆلیسی ئینتر پۆل ،، پشتیوانی له حکومه تی تیرؤریستى ئێران ده کات!
هه ڵویستی مه ترسیداری ، پۆلیسی ئینتر پۆل،که دژ به یه کیک له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه ناسراوه کانی ئێرانی به ناوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حکمتیست ، وه ری گرتووه و ناوی بڕیک له کادر و ئه ندامانی ناسراوى ئه و حیزبه ی وه ک تاوانبار ڕا گه ێاندووه ، ده کرێت وه ک پیلانێکی نۆێ له سه ر ئۆپۆزیسیونی ریژیمی ئێرانى حیسابی بۆ بکرێت و به پشتیوانی ئاشکار له حکومه تی تیرؤریستى ئیسلامی ئێران دیاریبکریت .
له کاتێکدا ئه‌و کۆمه‌ڵه هه‌ڵسوڕاوه چه‌ندین ده‌یه‌یه له کوردستان تێکۆشانی سیاسی و جه‌ماوه‌ریان ئه‌نجامداوه‌و باوه‌ڕیان به کاری تیرۆریستی نه‌بووه‌و نییه.پۆلیسی ئینتر پۆل له ئاستێک‌دا دژ به نه یارانی حکومه تی تیرور و تاوان له ئێران هه ڵویستی وه رگرتوه که جاده و کۆڵانه کانی زۆر به ی شار و شارۆچکه کانی ئێران بوه ته گۆڕه پانی ناره زایه تى گه لانی بن ده ست به را مبه ر به به کریگیراوانی ئه و ریژیمه مرۆڤ کۆژه !.
وێڕای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپول له ئاست به‌شدارانی جینۆسایدی گه‌لی کورد بێده‌نگه,په‌یتا په‌یتا ناوی تێکۆشه‌رانی کورد ده‌خاته لیسته‌که‌یه‌وه,پێشتریش به‌رامبه‌ر به تێکۆشه‌رانی"پ ک ک" هه‌مانی کاری ئه‌نجامدا,ئه‌مه‌ش وا ده‌کات لای گه‌لی کورد ئیعتباری یاسایی بۆ ئه‌و ده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌ییه گرنگه نه‌مێنێت.
کۆردوساید واچ (چاک)- کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات ، وێرای پرۆتستۆ کردنی سیاسه تی پۆلیسی ئینتر پۆل ، داوا له هه م‌و هێزه سیاسیه کانی دژ به ریژیمی ئیسلامی ئێران ده کات که بۆ پوچه ڵکردنه وه ی پیلانی کۆماری ئیسلامی ، هاوده نگ بن و بوار به ریژیمی ئیسلامی نه ده ن سیاسه تی دژی مرۆڤانه ی له مه زیاتر درێژه پی بدات !.
ئێمه داواکارین پۆلیسی ئینته‌رپۆل له جیاتی ئه‌و نه‌یارانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بخاته لیسته‌که‌یه‌وه,تیرریستان و تاوانبارانی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان بخاته لیسته‌که‌یه‌وه.
کوردوساید واچ( چاک ) – کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات
۲۴.۱۲.۲۰۰۹
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
kurdocide@yahoo.com








